Muhammet Kurşun
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
کەرکووک - AA
لە هەردوو گەڕەکی دۆمیز و یەکی حوزەیران شاری کەرکووک شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و تیرۆریستانی داعش، دەستی پێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەمێک پێش ئێستا لە هەردوو گەڕەکی دۆمیز و یەکی حوزەیران چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و شەڕو پێکدادان دەستی پێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان نزیکەی١٠ بۆ ١٥ چەکداری داعش شەڕ دەکەن.