Kaan Bozdoğan,Elif Küçük
18 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2023
بوداپێست - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی فەڕمی لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریایە، لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا لەلایەن هاوتا هەنگارییەکەی، کاتالین نۆڤاکەوە پێشوازی لێکرا.
ڕێوڕەسمی پێشوازیەکە کە لە مەیدانی قارەمانان بەڕێوەچوو، تیایدا مارشی هەردوو وڵات لێدرا و پاشان سەرکۆمار ئەردۆغان بە هەنگاری سڵاو لە تیمی پێشوازی کرد.
لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان تاجە گوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی سەربازی ون دانا، دواتر هەردوو سەرکردە شاندەکانیان بە یەکتر ناساند.
لە پاش ڕێوڕەسمەکە سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ هاوتا هەنگارییەکەی چووە کۆشکی ساندۆر.