Kaan Bozdoğan
18 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2023
بوداپێست - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریایە، لەگەڵ هاوتا هەنگارییەکەی کاتالین نۆڤاک کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک لە کۆشکی ساندۆر دوور لە چاوی میدیاکان ئەنجام درا.

دوای دیدارەکە سەرکۆمار ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆبوونەوەی لووتکەی باڵای هاریکاریی ستراتیجی هەنگاریا-تورکیا بەرەو کارمێلیتا بەڕێ کەوت.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆمار ئەردۆغان بەر لەو کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان کۆببێتەوە.
