Emre Aytekin
21 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
پەکین - AA
لە چین فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی چاینا ئیستێرن، کە ١٣٢ سەرنشینی هەڵگرتبوو کەوتەخوارەوە.
لە راگهیاندراوێكدا کە لەلایەن فەرمانگەی فڕۆکەوانی مەدەنی چینەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە فڕۆکەکە کە ١٣٢ سەرنشینی هەڵگرتبوو لەوانەیش نۆیان تیمی فڕۆکەوانیەکە بوون، لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری گوانگشی جوانگ لە باشووری ئەو وڵاتە کەوتەخوارەوە.
فڕۆکەکە کە لە ناوچەی شاخاوی گوندەواری شارۆچکەی تینگ لە شاری ڤوکۆو کەوتووەتە خوارەوە، گەشتی بەرەو گوانگکۆو-ی ناوەندی ویلایەتی گوانگدۆنگ کردووە.
ئەو فڕۆکەیە کە لە جۆری Boeing 737 بووە ١٢٣ گەشتیار و نۆ تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو.
لەو شوێنەی فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە دوکەڵ بەرزبووەتەوە و لە میانی کارەکانی گەیشتن بە پاشماوەی فڕۆکەکە لە دارستاندا پارچەکانی دۆزراوەتەوە و، دیمەنەکانیش لە ئینتەرنێتدا بڵاوکراونەتەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی فڕۆکەوانی مەدەنی چین، کو تاۆ، لە ١٩ی شوباتدا باسی لەوە کردبوو کە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی چین زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کاتژمێر فڕینیان بەبێ هیچ رووداوێک ئەنجامداوە.
لە ساڵی ٢٠١٠دا، لە شاری ییچون لە ویلایەتی هێیلۆنگجیانگ لە باکووری خۆرهەڵاتی چین، فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە ٤٢ کەس گیانیان لەدەستدا.