Davit Kachkachishvili
21 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
کیێڤ - AA
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی خزمەتگوزاریی باری لەناکاو، بەهۆی ئەو هێرشەی سوپای رووسیا کە لە شاری کیێڤ-ی پایتەخت کردبوویە سەر ناوەندێکی بازاڕکردن چوار کەس کوژران و یەکێکیش بریندار بوو.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، دوا بەدوای هێرشەکەی سوپای رووسیا کە بۆسەر ناوەندێکی بازرگانیكردن لە گەڕەکی پۆدیلیسکیی کیێڤ-ی پایتەخت ئەنجامدرابوو، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنەکە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ڤیتالیی کلیچکۆ له ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە "لە گەڕەکی پۆدیلیسکیی شاری کیێڤ دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا".