جيهان

لە چالاکی خستنی بەناو بەرپرسی ناوچەی قامیشلۆی تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەکە

لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە شاری قامیشلۆ باکووری سووریا، بەناو بەرپرسی ناوچەی قامیشلۆی تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە، موحسین یاغان لە چالاکی خرا.

Sefa Şahin  | 16.08.2022 - نوێکردنەوە : 17.08.2022
لە چالاکی خستنی بەناو بەرپرسی ناوچەی قامیشلۆی تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەکە

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT)دا لە شاری قامیشلۆ باکووری سووریا، بەناو بەرپرسی ناوچەی قامیشلۆی پەکەکە/یەپەگە، موحسین یاغان کە ناوە نهێنییەکەی ''دژوار سلۆپی''ە لە چالاکی خرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت بۆی دەرکەوتووە موحسین یاغان کە داڕێژەی پلانی ژمارەیەکی زۆر کردەی تیرۆریستیی بووە بۆسەر هێزە ئەمنییەکان لەسەر سنوور، لە قامیشلۆیە.

دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، میت ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکە ئەنجام دا و موحسین یاغان-ی لەچالاکی خست.

موحسین یاغان لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، دوای ئەوەی لە گوندەواری شرنەخ چالاکی تیرۆریستیی ئەنجامداوە لە ناوچەکانی قەندیل، زاپ، گارە، مەتینا و مەخموور لە عێراق و ناوچەی کەلارەش لە ئێران وەک بەناو بەرپرسی رێکخراوەکە کاری کردووە.

دوایین جاریش لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە فەرمانی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، موراد قەرەیڵان چووەتە ناوچەی قامیشلۆ لە سووریا و بەناو بەرپرسی قامیشلۆ بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın