Hamdi Yıldız
11 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2023
غەززە - AA
لە پەلامارێکی ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە کە لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدارەوە ئەنجامدرابوو، سێ کەس کوژران.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی فەڵەستین، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە چەکدارەکانی ئیسرائیل، هێرشیان کردووەتە سەر ئەپارتمانێکی شاری حەمەد باشووری کەرتی غەززە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پەلامارەدا، سێ کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.
هەروەها ئەو ئەپارتمانەی هێرشەکەی کراوەتەسەر بەتەواوی خاپوور بووە و زیانی زۆریش بەر بیناکانی دەوروبەری کەوتوون.
لە لایەکی دیکەشەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، خانوویەکی بەتاڵ و کێڵگەیەکیان لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەوە.
لە لایەکی دیکەوە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.