لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە نەمسا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا

Burgenland
ڤییەننا - AA
لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شاری گراتس لە نەمسا، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە برینداربوون.
گوتەبێژی پۆلیس، فریتز گروندینگ بڵاویکردەوە کە هێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە درایرشوتزینگاس لە شاری گراتس و، تیایدا ژمارەیەکی زۆر کەس برینداربوون.
سەرۆکی شارەوانی گراتس، ئێلکا کار، ئاماژەی بەوە کرد کە لە هێرشێکدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئامادەیی شارەکە، نۆ کەس کوژراون کە یەکێکیان ئەنجامدەری هێرشەکەیە.
کار ئەوەیشی خستەڕوو کە حەوت کەس لە کوژراوەکان خوێندکارن، یەکێکیان کەسێکی پێگەیشتوو و یەکێکیان ئەنجامدەری هێرشەکەیە.
بەهۆی هێرشەکەوە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، کریستیان ستۆکەر هەموو بەرنامەکانی هەڵوەشاندەوە و، وەزیری ناوخۆش، گێرهارد کارنەر بەرەو گراتس بەڕێکەوت.
لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، باس لەوە کراوە لەو هێرشەدا کە یەکەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ڕوودەدات، ئەو چەکدارەی هەشت کەسی کوشتووە و دواتر لە توالێتی قوتابخانەکە خۆیشی کوشتووە، خوێندکاری قوتابخانەکە بووە و ڕووبەڕووی "نەخۆشی مۆبینگ" بووەتەوە.
لە هەواڵەکاندا باس لەوەیش کراوە کە هێرشبەرەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی لە قوتابخانەکە کردووە و دواتر خۆیشی کوشتووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن