Muhammet Ali Kemal
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
بەغدا - AA
لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە خۆرئاوای شاری مووسڵ لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا، 43 هاووڵاتیی سڤیل ''بەهەڵە'' کوژراون.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرسی یەکەکانی فریاکەوتن، نەقیب ئەحمەد خەزرەجی، ئاماژەی بەوەکرد بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە وەرگیراوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لەئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە ئامانج لێیان رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە، 43 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون کە منداڵ، ژن و کەسانی بەتەمەنیان تێدایە.
نەقیب ئەحمەد خەزرەجی ئاماژەی بەوەشکرد رەنگە هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەکانی سەربە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدرابن و باسی لەوەکرد لە ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی خۆرئاوای مووسڵدا کەسانی سڤیل بەهەڵە دەکرێنە ئامانج.