Abdullah Shukur
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
بە مەبەستی پشتیوانی لە پەسندکردنی پڕۆژە یاسای نوێی دڵنیایی تەندروستی، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بەشێکی ئەندامانی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە.
پڕۆژە یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی ئەمریکا کە گرنگییەکی زۆری بۆ ئیدارەی ترەمپ ھەیە، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەخرێتە دەنگدانەوە.
بۆ پەسندکردنی پڕۆژە یاساکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران کە ھەڵوەشاندنەوەی یاسای دڵنیایی تەندروستی سەردەمی باراک ئۆباما لەخۆ دەگرێت، پێویستی بە ٢١٦ دەنگی "بەڵێ" هەیە.
بەڵام پشتیوانی نەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە لەلایەن بەشێکی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆشکی سپی نیگەران کردووە.
- ناڕەزایی ٢٧ ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران کاری ترەمپی قورستر کردووە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە راگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە، ترەمپ بەمەبەستی پەسندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە یەکە بە یەکەی ئەندامانی ناڕازیی کۆماریییەکان کردووە.