Meiramgul Kussainova
22 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
کیێڤ - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، ئیرینا ڤیریشوک رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنیا هەشت هەزار و ٥٧ هاووڵاتیی مەدەنی توانیویانە لە رێگەی رێرەوە مرۆییەکانەوە دەرباز بن.
ئیرینا ڤیریشوک لە رێگای کورتە ڤیدیۆیەکەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لەو هەشت رێڕەوە مرۆییەی کە بۆ دەربازبوونی هاووڵاتیانی سڤیل جیاکراوەتەوە، تەنیا حەوت دانەیان سوودی لێ وەردەگیرێت.
ڤیریشوک ئەوەی خستەڕوو کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنیا هەشت هەزار و ٥٧ هاووڵاتیی مەدەنی توانیویانە لە رێگای رێرەوە مرۆییەکانەوە دەرباز بن و گوتیشی: "سەرباری هەموو ئاستنگییەکان، سێ هەزار و حەوت هاووڵاتی توانیویانە لە ماریۆپۆڵ-ەوە دەرباز بن بۆ شاری زاپۆریژییا. لە گوندەکانی دەوروبەری کیێڤ-یش چوار هەزار و ٣٧٠ سڤیل دەرباز بوون".