جيهان

لە فەڕەنسا بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی نیشتمانیی بۆ نامەناردن Tchap بەسەر کارمەندانی حکوومەتدا سەپێندرا

Şeyma Yiğit  | 02.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
لە فەڕەنسا بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی نیشتمانیی بۆ نامەناردن Tchap بەسەر کارمەندانی حکوومەتدا سەپێندرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە فەڕەنسا بەهۆکاری ئەمنیی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی نامە ناردنی Tchap، کە وڵاتەکە خۆی پەرەیپێداوە، بۆ کارمەندانی حکوومی لەوانە وەزیرەکان کرایە کارێکی ناچاری.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی لی فیگارۆ (Le Figaro)، حکوومەتی فەڕەنسی بەهۆکاری ئەمنیی ئەپڵیکەیشنەکانی نامە ناردنی وەک تێلێگرام و واتسئاپی لە کارمەندانی حکومەت قەدەغە کردووە.

بەگوێرەی ڕێنماییەکی گشتیی کە حکوومەت بڵاویکردووەتەوە، ئەپڵیکەیشنی Tchap کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دیجیتاڵی نێوان وەزارەتەکان (Dinum)ەوە پەرەیپێدراوە، خزمەت بە دابینکردنی پەیوەندییەکی پارێزراو لە نێوان کارمەندانی حکوومەتدا دەکات.

لە ڕێنماییە گشتییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەپڵیکەیشنەکانی وەک واتسئاپ و تێلێگرام گەرەنتی ئەمنیی سەرەکی دابین ناکەن، لەبەرئەوە بەکارهێنانی Tchap بەسەر هەموو کارمەندانی حکوومەتدا، لەوانە وەزیرەکان کراوەتە کارێکی ناچاری.

هەروەها لە ڕێنماییە گشتییەکەدا داوا لە کارمەندانی حکوومەت کراوە تا یەکی ئەیلوول ئەپڵیکەیشنی Tchap دابمەزرێنن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın