Awad Rjoob
27 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2025
قودس ــ AA
فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس ڕایگەیاند کە لە شەوی ٢٧ی مانگی ڕەمەزاندا، ١٨٠ ھەزار موسڵمان بۆ ئەنجامی نوێژەکانی عیشا و تەراویح و زیندوونکردنەوەی (شەوی قەدر) لە مزگەوتی ئەقسا ئامادەبوون.
فەرمانگەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ئیسرائیل ئاستەنگێکی زۆری دروست کرد، بۆ ئەوەی موسڵمان لە کەناری ڕۆژئاوا نەتوانن بۆ زیندووکردنەوەی (شەوی قەدر)، ڕوو لە مزگەوتی ئەقسا بکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرباری ئاستەنگەکانی ئیسرائیل، بەڵام ١٨٠ ھەزار موسڵمان لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا لە شەوی ٢٧ی مانگی ڕەمەزاندا، بۆ ئەنجامی نوێژەکانی عیشا و تەراویح و زیندوونکردنەوەی (شەوی قەدر)، خۆیان گەیاندووەتە مزگەوتی ئەقسا.
ھاوکات سەنتەری زانیاری وادی حیلوە لە قودس ڕایگەیاندووە کە لە (شەوی قەدر)دا، ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان لە دەرەوەی دەرگاکانی مزگەوتی ئەقسا، نوێژی عێشا و تەراویح-یان ئەنجامداوە.