لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە تا ئێستا ٢٦٥ ڕۆژنامەوان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون
لە ئاکامی ھێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی سەعافین لە کەمپی نوسەیرات ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ڕۆژنامەوانێکی دیكە کوژرا.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
حکوومەتی غەززە، کوژرانی ڕۆژنامەوانێکی دیکەی لە ئاکامی ھێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردووەتە سەر ناوچەی سەعافین لە کەمپی نوسەیرات ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ڕۆژنامەوانێکی فەڵەستینی بە ناوی محەمەد مونیراوی کوژراوە.
باسی لەوەیش کردووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە تا ئێستا، ٢٦٥ ڕۆژنامەوان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون
