توركيا, جيهان

لە ئیستانبوڵ پێشانگای "بەڵگە" تایبەت بە دانیشتنی کۆتایی دادگای غەززە کرایەوە

وەک بەشێک لە پرۆگرامی پێشانگای "بەڵگە"، چەندین چالاکی وەک نمایشی فیلمی دۆکیۆمێنتاری و دانیشتنی گفتوگۆ لە زانکۆی ئيستانبوڵ بەڕێوە دەچن.

Fatih Türkyılmaz, Zahir Sofuoğlu  | 23.10.2025 - نوێکردنەوە : 24.10.2025
لە ئیستانبوڵ پێشانگای "بەڵگە" تایبەت بە دانیشتنی کۆتایی دادگای غەززە کرایەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

لە زانکۆی ئیستانبوڵ، پێشانگای "بەڵگە" کە وێنەكانی ناو کتێبی "بەڵگە" لەخۆدەگرێت و لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە بڵاوکراوەتەوە، وەک بەشێک لە بەرنامەی کۆتایی دانیشتنی دادگای غەززە کرایەوە، ئەوەیش وەک دەستپێشخەرییەکی جیھانی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی ئیسرائیل کە دژبە فەڵەەستینییەکان دامەزراوە.

پرۆگرامی "دادگای غەززە: دانیشتنی کۆتایی" ڕۆژی پێنجشەممە لە میانی پێشانگاکە لە زانکۆی ئیستانبوڵ بە بەشداری ژمارەیەک کەسی ئەکادیمی و داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ، نوێنەرانی میدیاکان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەڕێوەدەچێت.

ھەروەھا وەک بەشێک لە پرۆگرامی پێشانگای "بەڵگە"، چەندین چالاکی وەک نمایشی فیلمی دۆکیۆمێنتاری و دانیشتنی گفتوگۆ لە زانکۆی ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچن.

لە پێشانگای "بەڵگە" وێنەکانی ناو کتێبی "بەڵگە" نمایش دەکرێن کە لەلایەن پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو گیراون و تایبەتن بەو تاوانانەی کۆمەڵکوژی کە ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامی داون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın