لە دیمەشق ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی کەسانی لە یاسا دەرچوو دەستی پێ کرد
ھێزە ئەمنییەکانی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئەشرەفییە سەحنایا باشووری دیمەشق بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی لە یاسا دەرچوو، دەست پێ کرد.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئەشرەفییە سەحنایا باشووری دیمەشق بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی دەرچوو لە یاسا، دەست پێ کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" لە سەرچاوەیەکی ئەمنی گواستووەتەوە: "ھێزە ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئەشرەفییە سەحنایا باشووری دیمەشق بە ئامانجی دەستگیرکردنی چەتەکانی لە یاسا دەرچوو، دەست پێ کردووە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر وەزارەتی تەندروستیی سووریا ڕایگەیاندبوو: "ئەمڕۆ چوارشەممە، گرووپەکانی لە یاسا دەرچوو، زنجیرەیەک پەلاماریان لە ناوچەی ئەشرفییە سەحنایا باشووری دیمەشق ئەنجامداوە و لە ئاکامدا ١١ کەسی مەدەنی و کارمەندی ئەمنی کوژراون".