Baki
باکو ــ AA
ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای نێوان ھەردووڵات، دووھەمین کۆڕبەندی وەبەرھێنانی نێوان تورکیا و ئازەربایجان لە باکو دەستی پێکرد.
بەپێی زانیارییەکان کۆڕبەندەکە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئابووریی ئازەربابجان و وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، ڕێکخراوە.
ھەریەک لە جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز و وەزیری بازرگانیی تورکیا، عومەر بۆڵات و سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان، عەلی ئاسادۆڤ ئامادەی کردنەوەی کۆڕبەندەکە بوون.
عومەر بۆڵات لە میانی دەستپێکردنی کۆڕبەندەکە ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئازەربایجان لە لووتکەدایە و گوتی: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و ئازەربایجان لە ساڵی ٢٠٢٥دا، زیادی کردووە و گەیشتووەتە ھەشت ملیار دۆلار".
ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان، عەلی ئاسادۆڤ داوای لە کۆمەڵگە بازرگانییەکانی ھەردوو وڵات کرد کە پڕۆژەی زیاتری وەبەرھێنان جێبەجێ بکەن و ڕایگەیاند کە ئەم کۆڕبەندە، دەبێتە پلاتفۆرمێکی گرنگ بۆ دیالۆگی کاریگەر لەنێوان حکوومەت و کەرتی تایبەتدا.
