Mustafa Deveci,Ramal Abdullah Mahmood
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
قودس – AA
لێدوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ كه رایگه‌یاندبوو "پۆڵه‌ندییه‌كان هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ نازییه‌كان كردوه" گرژی خسته نێو په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌لئه‌بیب و وارشۆ.
سه‌ركۆماری پۆڵه‌ندا، ئاندژی دودا و سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵه‌ندا، ماتئوژ مۆراویهسكی له تویته‌ر كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ ده‌ربڕی.
دودا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی "گروپی ڤیشهگراد" كه له ١٨-١٩ی مانگ له ئیسرائیل ده‌به‌سترێت و جگه له وڵاته‌كه‌ی چێك، سلۆڤاكیا و هه‌نگاریاش به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر لێدوانی سه‌رۆكوه‌زیران ناتانیاهۆ وه‌ك ئه‌وه بێ كه له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئیدی ئیسرائیل شوێنێكی گونجاو نییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گروپی ڤیشهگراد".
سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵه‌ندا، ماتئوژ مۆراویهسكی-یش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌یشی یه‌كێك بووه له قوربانیانی ده‌ستی نازی له ئه‌ڵمانیا، نووسیوویه‌تی: "له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی شه‌ش ملیۆن پۆڵه‌ندی كوژران كه به‌شێكیان جوله‌كه‌ی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی پۆڵه‌ندی بوون".
رۆژنامه‌ی Haaretz ی ئیسرائیلیش رایگه‌یاند ئیداره‌ی ته‌لئه‌بیب په‌یامێكی بۆ حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا ناردووه و تیایدا باسی له‌وه كردووه "هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌بووه" له لێدوانه‌كانی ناتانیاهۆ.