له ئێران فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شقی مه‌ده‌نی كه‌وته خواره‌وه
- له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شقی مه‌ده‌نی له پارێزگای خۆراسانی ره‌زه‌وی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
Istanbul
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شقی مه‌ده‌نی له پارێزگای خۆراسانی ره‌زه‌وی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیسنا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی كه‌شمیر، ئه‌میر نه‌ژادره‌حیم، ئاشكرایكردووه، فڕۆكه‌یه‌كی سڤیل كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شق فڕیوه، له ناوچه‌ی به‌حارییه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌كه‌یان له پارێزگای ره‌زه‌وی خۆراسان، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌میر نه‌ژادره‌حیم باسی له‌وه‌شكردووه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا دوو كه‌سی نێو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و رایگه‌یاندووه: "دوو كه‌سه‌كه یه‌كێكیان فڕۆكه‌وان و ئه‌وی دیكه‌یان خوێندكاری فڕۆكه‌وانیی بووه".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه درێژه‌یان هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن