Andaç Hongur
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان: "کشانەوە لە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانى S-400، جێگەی باس نییە".
ئه‌ردۆغان به‌شداریی له په‌خشی راسته‌وخۆی هاوبه‌شی كه‌ناڵه‌كانی Show TV, Bloomberg HT و HaberTürk TVدا كرد و له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه گوتی، "كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئه‌نقه‌ره، ئیستانبوڵ و ئیزمیر ئه‌نجامده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی، وه‌ك دوو لایه‌نی هاوپه‌یمانیی كۆمار له‌وێ پێكه‌وه ده‌بین. ھاوسۆزی خەڵک لە گۆڕەپانەکان زۆر زۆر بە باشی دەبینم".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌تیكرده‌وه به ده‌نگده‌رانی پارته‌كانی دیكه‌ی گوتبێت و تیرۆریست و گوتی، "من ده‌سته‌واژه‌ی تیرۆریستم بۆ ده‌نگده‌ری هیچ پارتێكی سیاسی به‌كارنه‌هێناوه. هێنده نه‌زان نیم له سیاسه‌تدا".
له‌وباره‌وه ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له ئاكشه‌نه‌ر گرت و گوتی، "(ئاكشه‌نه‌ر) له دێنیزلی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد. ئه‌ی دێنیزلییهكان كه سهركۆمار پێتان ده‌ڵێت تیرۆریست!! ئه‌ردۆغان شتێكی له‌م جۆره‌ی پێ قبوڵناكرێت".
له‌باره‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه پرسیار له ئه‌ردۆغان كرا و له‌وه‌ڵامدا گوتی، "مستەفا کەمال (ئەتاتورک)، بە سیستەمی سەرۆکایەتی بەڕێوەی بردووە بەڵام کەس باس لەمە ناکات".
ئەردۆغان لەبارەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ناتانیاھو گوتی: "ئەم پیاوە بچووکترین ھەستیاری لە بەرامبەر پیرۆزیی مزگەوتی ئەقسا بۆ ئێمە نییە. لەوانەیە بیەوێت توڕەمان بکات واتە بە تایبەتی توڕەمان دەکات لە بەرامبەر ئەو پەرستگایانەی کە تایبەتە بە ئەوان لە وڵاتەکەمان، بەڵام ئێمە بەمە ھەڵناخەڵەتێین".
هه‌ر له‌و باره‌وه ئه‌ردۆغان گوتی، "(ناتانیاهو) له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردن نزیكبووه‌ته‌وه، ئێستا ئه‌و شێت بووه. ده‌ڵێت ده‌بێ چی روبدات و چی ببێت؟! من پێشتریش له‌وێ سهرۆكوهزیرانم بینیوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه قسه‌مان كردووه، به‌ڵام كه‌سی وه‌ك ئه‌مه‌م نه‌بینیوه".
سه‌باره‌ت به باری ئابووریی توركیاش ئه‌ردۆغان دوا و گوتی، "ئەم قەیرانانە لە دواوە بەجێماون. بۆ ئێمە بە پێچەوانەوە ٢٠١٩ ساڵی زیاتر ھەڵسانەوە و گەشەپێدان دەبێت. سه‌رباری ئه‌و سه‌ختییانه‌ی له ئابووریی جیهانیدا هه‌ڵكشاون، باوه‌ڕم وایه ئابووریی توركیا له چاره‌كی دووه‌مه‌وه، خاوه‌نی توانایه‌كه سه‌رله‌نوێ ژماره‌ی نوێی گه‌شه‌سه‌ندن رابگه‌یه‌نێت".