Yusuf Aydın Deniz
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا كه له یه‌نی مهههله رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "مه‌نجه‌ڵ سه‌رقاپی خۆی دۆزیه‌وه. كاك كه‌مال-یش هه‌ر وه‌ك خۆی كه‌سێكی له گه‌وره‌شاره‌وانی دۆزیه‌وه. سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه له ساڵدا نۆ هه‌لبژاردنی دۆڕاندووه. بۆ گه‌وره شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره كه‌سێكی كاندید كردووه كه وه‌ك خۆی كه هه‌میشه شكستده‌هێنێت".
گوتیشی: "لە رۆژهەڵات جوداخواز لە رۆژئاوا ئەتاتورکچی لە ئەنقەرە وڵاتپاريز، هاوپەیمانێتیەکی بۆقلەموون-یان ئەنجامداوە کە دەچێتە هەموو شیوەیەکەوە. ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رله هه‌ڵبژاردن ده‌رگای جه‌هه‌په‌ی جێنه‌ده‌هێشت و دواتر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و له كاری فێڵبازییه‌وه تێوه‌گلا، دیسانه‌وه به گوتنی 'ئه‌وه كاندیدمان' به‌سه‌ر ئهنقهرەیاندا سه‌پاند. ته‌نها به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، باوه‌شیان بۆ باڵی سیاسیی رێكخراوی جوداخوازیش كرده‌وه. ئه‌وانه‌یشیان خسته ناو هاوپهیمانییهتەكهیان كه دژن، له‌ڕێلاده‌رن و دژایه‌تی بانگ و ئاڵا ده‌كه‌ن".
هه‌وره‌ها گوتیشی: "كاك كه‌مال ئێوه له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌م بانگه‌دا به‌یه‌كه‌وه‌ن. خاتوو مه‌رال ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌م بانگه به‌یه‌كه‌وه‌ن. پێویست ناكات ناوی هه‌ده‌په بهێنم. نیگه‌رانم له‌وه‌ی سه‌عاده‌ت-یش له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه".