جيهان

پلانەکەی بێنیامین ناتانیاهو لەبارەی كەناری رۆژئاوا

نوێنەری هەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان، دانی دانۆن: "بەڵێنەكەی بێنیامین ناتانیاهو بۆ بەستنەوەی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە كە بەرلە هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، ناتواندرێت جێبەجێ بكرێت تا پلانی ئاشتیی حكوومەتی دۆناڵد ترەمپ رانەگەیەندرێت".

Betül Yürük, Mohammed Baqi Hussein  | 18.04.2019 - نوێکردنەوە : 19.04.2019
پلانەکەی بێنیامین ناتانیاهو لەبارەی كەناری رۆژئاوا

New York

نەتەوە یەكگرتووەكان - AA

نوێنەری هەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان، دانی دانۆن رایگەیاند، بەڵێنەكەی سەرۆكوەزیران، بێنیامین ناتانیاهو بۆ بەستنەوەی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە كە بەرلە هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، ناتواندرێت جێبەجێ بكرێت تا پلانی ئاشتیی حكوومەتی دۆناڵد ترەمپ رانەگەیەندرێت.

دانی دانۆن لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "بەرلەوەی پلانی ئاشتی رابگەیەندرێت، پێموانییە هەنگاوێك بنێین".

نوێنەری هەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان راشیگەیاند، چاوەڕوانن پلانی ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگی ئایارەوە تا مانگی تشرینی دووەم رابگەیەندرێت، بەڵام نازانن لە پلانەكەدا دامەزرانی دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت یان نا.

پێشتر نوێنەری هەمیشەیی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان، باڵیۆز ریاز مەنسوور رایگەیاندبوو، پلانەكەی حكوومەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرلەوەی لەدایكبێت، مردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın