Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ئابیدجان – AA
راوێژكاری كۆشكی سپی، ئیڤانكا تره‌مپ رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی باوكی لێی پرسیووه ده‌یه‌وێت ببێت به سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی به كاره‌كه‌ی خۆم رازیم.
له میانی گەشتەکەی بۆ ئه‌فریقا كه ده‌ستپێشخه‌ری خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت به په‌یامنێری ئاژانسی ئهسۆشییەیتد پرێسی راگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی باوكی لێی پرسیووه ئایا ده‌یه‌وێت ببێت به سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی گرنگی به‌و كاره ناده‌م و به كاره‌كه‌ی خۆم رازیم. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی راوێژكاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤید ماڵپاسس بۆ سه‌رۆكایه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كاندید بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه ئایا باوكی پێشنیازی كارێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌و كردووه، ئیڤانكا گوتی: "ئه‌وه له نێوان خۆمان ده‌مێنێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ راوێژكاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤید ماڵپاسس كاندید كردبوو بۆ سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی.
میدیاكانی ئه‌مریكاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچین و ئیڤانكا تره‌مپ پێشنیازیان بۆ دۆناڵد تره‌مپ كردووه دەیڤید ماڵپاسس كاندید بكات بۆ ئه‌و پۆسته.