سوودان.. رووسیا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر ده‌ربڕی
- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان، عه‌بدولفه‌تاح بورهان له كۆشكی كۆماری پێشوازی كرد له نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، میخایل بۆ‌گدانۆڤ.
Sudan
خه‌رتوم – AA
رووسیا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، عه‌بدولفه‌تاح بورهان له كۆشكی كۆماری پێشوازی كردووه له نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، میخایل بۆ‌گدانۆڤ.
میخایل بۆ‌گدانۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به هۆی گرنگیدانیان به پێشهاته‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكوومه‌تی رووسیا و به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی سوودان سه‌ردانی شاری خه‌رتومی كردووه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیدانی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ سوودان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشترخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ربڕی. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌ووەتەوه كه دڵنیان لەوەی کە رووداوه‌كانی سوودان له پێناو داواكارییه‌كانی خه‌ڵكدان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عەبدولفەتاح بورهان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له هه‌موو بوارێكدا تاهه‌تایی، به‌هێز و قوڵن و سوپاسی رووسیای كرد به‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌شدا پشتگیری وڵاته‌كه‌یان ده‌كات.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان له كاتێكدا زانیاری دا له‌باره‌ی پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایشیگه‌یاند كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر به‌ر له‌وه‌ی دوو ساڵ تێبپه‌ڕێت حكوومه‌ت راده‌ستی دەسەڵاتێکی مەدەنی ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن