Fahrettin İbrahim
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
لیما - AA
سەرکۆماری پێشووی پیرۆ ئالن گارسیا کە تۆمەتبارە بە بەرتیل وەرگرتن، بەر لەوەی لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر بکرێ، بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
وەزارەتی تەندروستی پیرۆ رایگەیاندووە کە گارسیا بە دەمانچەیەک، فیشەکێکی بەسەری خۆی ناوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
گارسیا بەوە تۆمەتبار کرابوو کە لە لایەن کۆمپانیایەکی بیناسازییەوە بەرتیلی وەرگرتووە.
ئالن گارسیا دوو خول لە ساڵانی 1990 تا 1995 و هەروەها 2006 تا 2011 سەرکۆماری پیرۆ بووە.