Turgut Alp Boyraz,Rewa Mahmut Hasan
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
تەلئەبیب - AA
بە هەزاران هاووڵاتی ئیسرائیل، پرۆتێستۆی سەرۆکوەزیران، بێنیامین ناتانیاهو دەکەن کە تا ئێستا بە هۆی گەندەڵییەوە چەندین جار دادگایی کراوە.
خۆپیشاندەران لە ناوچەی رۆستچید-ی شاری تەلئەبیب گردبوونەوە و دروشمی دژ بە ناتایاهویان دەگوتەوە.
ئەمە سێیەمین جارە ئەم خۆپیشاندانە بەڕێوەدەچێت لە کاتێکدا لە رۆژانی شەممەدا رێپێوانی شەرمەزای بۆ پرۆتێستۆکردنی گەندەڵییەکانی ناتانیاهو ئەنجام دەدرێت.
خۆپیشاندەران دروشمیان دژ بە پرۆژە یاسایەک دەگوتەوە کە لە رێیەوە بەرپرسانی دەوڵەت دەتوانن داوای لێکۆڵینەوە لە داواکاری گشتی و داواکارەکان بکەن، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو پرۆژە یاسایە بە هەوڵێک بۆ رزگارکردنی ناتانیاهو لە گەندەڵییەکانی سەیر دەکرێت و خۆپیشاندەران داوای دەستگیرکردنی ناتانیاهو دەکەن.
ماوەی ساڵێکە زۆربەی رۆژانی شەممە، خۆپیشاندان لەبەردەم ماڵی داواکاری گشتی، ئاڤیچای مەندەلیبلیت لە شاری پتاح تیکفا ئەنجام دەدرێت کە رەخنەی لێ دەگیرێت بە تۆمەتی دواخستنی لێکۆڵینەوە لە ناتانیاهو لەسەر گەندەڵییەکانی.