Ömer Aydın,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
ستراسبۆرگ – AA
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌چێت له ئیدلب رایگه‌یاند "ده‌بێت ئیدلب ببێته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی قوڵ. ناتوانین بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا رووده‌دات".
جان کلود یونكه‌ر له میانی به‌رده‌وامی دانیشتنی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له ستراسبورگ له‌باره‌ی داهاتوو و ره‌وشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه دوا.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی سووریاوه یونکەر گوتی: "ده‌بێت ئیدلب ببێته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی قوڵ. ناتوانین بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا رووده‌دات".
جان كلود یونكه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كێشه‌كانی سووریا ده‌سه‌لمێت تا دێت ئامانجه‌كان زیاتر جێی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی كه به‌ر له جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌ورووپییه‌كان سوودیان لێ وه‌رگرتووه و گوتی: "له‌وانه‌یه رێككه‌وتنه‌كانی دوێنێ رێككه‌وتنه‌كانی سبەی نه‌بن".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دوورگه‌یه‌كی داخراو نییه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك كیشوه‌رێكی كراوه و به‌رده‌وامیده‌ر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسێكانی و لێوان‌لێو له ئاشتی ده‌مێنێته‌وه و گوتی: "كاتی سه‌روه‌ریی ئه‌ورووپایه. كات كاتی ئه‌وه‌یه چاره‌نووسی خۆت له‌نێو ده‌سته‌كانتدا بێت".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاشتی له ئه‌ورووپا له رێگای یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه دێته دی و گوتی: " یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دڵنیاییده‌ری ئاشتییه".
یونكه‌ر باسی له‌و كردانه‌ی راستڕه‌وه توندئاژۆكان كرد كه له‌م دوواییانه‌دا رووی له‌زیادبوون كردووه و گوتی: "با بڵێن نه‌خێر بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌وانی دیكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و نه‌فرین له كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن".
- یه‌كه‌كانی پاراستنی سنوور و كه‌ناراوه‌كان
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر زانیاری خسته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی سه‌باره‌ت به كۆچ و په‌نابه‌ران كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له 2020ه‌وه یه‌كه‌ی پاراستنی سنوور و كه‌ناراوه‌كان كه له 10 هه‌زار كه‌س پێكدێت ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌ن.
هاوكات سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه دێت له‌سه‌دا 80 كه‌میان كردووه و گوتی: "پێویسته كه‌ناڵه‌كانی كۆچی یاسایی دروست بكرێن".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسی له‌وه كرد كه دژی سنووره ناوخۆییه‌كانه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌رگری له‌و ههڵوێستنهشی ده‌كات.
جان كلود یونكهرئاماژهی به‌وه كرد كه له‌باره‌ی بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له دوای 29ی ئادار شانشینی یه‌كگرتوو وه‌ك دراوسێیه‌كی نزیك له بواره‌كانی ئابووریی، سیاسیی و ئاسایش ده‌مێنێته‌وه.
- پاره‌دان به یۆرۆ له‌بری دۆلار
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه جێگه‌ی قبوڵ نییه هاورده‌ی وزه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له ساڵێكدا 300 ملیار یۆرۆیه به دۆلار بكرێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و وزه‌یه ته‌نها له‌سه‌دا دووی له ئه‌مریكاوه ده‌كرێت.
گوتیشی: "ده‌بێت یۆرۆ بكرێته ئامرازێكی چالاكی سه‌روه‌ری ئه‌ورووپا. كۆمیسیۆن تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی به‌شده‌كات به ئامانجی به‌هێزكردنی رۆلی نێوده‌وڵه‌تی یۆرۆ".