لێدوانی یه‌رلیكایا سه‌باره‌ت به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی شاندی سه‌ربازی لیبیای هه‌ڵگرتبوو
وه‌زیری ناوخۆی توركیا: "ڕوونکردنەوە و ئاشکرا کردنی بابەتەکە گرنگترین ئەرکی ئێمەیە. وەک دەوڵەت سوورین لەسەر ئەنجامدانی ئەمە. لە کورتترین ماوه‌دا هۆکاری ئەوە چی بووە دەردەکەوێت و، لەگەڵ گه‌له ئازیزه‌كه‌مان و گشت جیهاندا به‌شی ده‌كه‌ین".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، عه‌لی یەرلیکایا، سه‌باره‌ت به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی شاندی لیبیای هه‌ڵگرتبوو، ڕایگه‌یاند: "لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا بەڕێوەچوون، کاتژمێر ٠٢:٤٥ خوله‌ك، لە ناوچەی پاشماوەی فڕۆکەکە ئامێری تۆمارکردنی دەنگی فڕۆکەکە و، کاتژمێر ٠٣:٢٠یش سندوقی ڕەشی فڕۆكه‌كه دۆزرانەوە. دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ده‌ستیان به لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن کردووە".
یەرلیکایا گەیشتە ناوه‌ندی هەماهەنگیی گەڕۆکی ئافاد (AFAD) کە لە ناوچەکەدا بۆ بەدواداچوونی چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین لە شوێنی پاشماوەی ئەو فڕۆکە تایبەتەی لە کاتی گواستنەوەی شاندی سەربازیی لیبیادا لە قەزای هایمانای ئەنقەرە کەوته خوارەوە پێکهێنراوە و، لەوێ سه‌باره‌ت به كاره‌كان زانیاریی لە بەرپرسان وەرگرت.
یەرلیکایا ڕایگه‌یاند: "لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا بەڕێوەچوون، کاتژمێر ٠٢:٤٥ خوله‌ك، لە ناوچەی پاشماوەی فڕۆکەکە ئامێری تۆمارکردنی دەنگی فڕۆکەکە و، کاتژمێر ٠٣:٢٠یش سندوقی ڕەشی فڕۆكه‌كه دۆزرانەوە. دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ده‌ستیان به لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن کردووە".
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی به‌دواداچوون و پشكنین، یه‌رلیكایا ڕایگه‌یاند: "ڕوونکردنەوە و ئاشکراکردنی بابەتەکە گرنگترین ئەرکی ئێمەیە. وەک دەوڵەت سوورین لەسەر ئەنجامدانی ئەمە. لە کورتترین ماوه‌دا هۆکاری ئەوە چی بووە دەردەکەوێت و، لەگەڵ گه‌له ئازیزه‌كه‌مان و گشت جیهاندا به‌شی ده‌كه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
