لێدوانی پێنتاگۆن لەبارەی کۆبوونەوەی ئاکار-شاناهانەوە
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا-پێنتاگۆن سەمەرس:"(وەزیرەکان) لە چاوپێککەوتنەکەیاندا باسیان لە گرنگی هاریکاری دووقۆڵی تورکی-ئەمریکی کردووە وەک هاوپەیمانەکانی ناتۆ، هاوکات لەسەر پرسهكانی ئابووری و ئاسایشی دوولایەنەی ناوچەکە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.
Washington DC
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا-پێنتاگۆن, چارلس سەمەرس لەبارەی چاوپێککەوتنی وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار و جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا پاتریک شاناهان گوتی، "(وەزیرەکان) لە چاوپێککەوتنەکەیاندا باسیان لە گرنگی هاریکاری دووقۆڵی تورکی-ئەمریکی کردووە وەک هاوپەیمانەکانی ناتۆ، هاوکات لەسەر پرسهكانی ئابووری و ئاسایشی دوولایەنەی ناوچەکە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.
ئاکار بەمەبەستی بەشداری کردنی لە ٣٧ هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی هاوبەشی TAİK-ATCکە ئەمساڵ لەلایەن دەزگای پەیوەندیە ئابوورییەکانی دەرەوە رێکدەخرێت، سەردانی واشنتۆنی کردووە و لەمیانەیدا لەگەڵ جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا پاتریك شاناهان کۆبۆتەوە.
گوتەبێژ سەمەر دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو گوتی: "وەزیرەکان وەک هاوبەشەکانی ستراتیژی چاویان بەیەک کەوت. کۆبوونەکان (لەسەر ئاستی هەندێک وڵاتەکان) جگە لە ئاستەکان ئاماژەیان بە گرنگی هاریکاری دوولایەنەی تورکی-ئەمریک داوە و هاوکات وەک هاوپەیمانەکانی ناتۆ هاوکات بۆ پرسهكانی ئابووری و ئاسایشی دوولایەنە جەختیان کردۆتەوە".
پێشتر له بارهی كۆبوونهوهكه وهزارهتی بهرگری توركیا رایگهیاند، لە درێژەی دیدارەکانی لە ئەمریکا، وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار لەگەڵ جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا پاتریک شاناهان کۆبوویەوە.
وهزارهتی بهرگرتی توركیا راشیگهیاندووه، لە دیدارەکەی نێوان ئاکار و شاناهان کە لە پێنتاگۆن بەڕێوەچوو، پرسی هاوکارییەکانی ستراتێژی نێوان تورکیا و ئەمریکا تاوتوێ کرا و دوو لایەن جەختیان لە گرنگی هاوکاری یەکتر بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان کردەوە.
به پێی ئهم سهرچاوهیه، وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار، شاناهان-ی لە روانگەکانی خۆی لەبارەی درووستبوونی ناوچەی پارێزراو لە سووریا، وەرگرتنی سیستەمی دژە مووشەکی S-400 و کڕینی فڕۆکەکانی F-35 ئاگادار کردووهتهوه.