Abdullah Shukur
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، رۆب مانینگ گوتی: "تورکیا ھاوپەیمانێکی نزیکە لە ئێمە و رێز لە نیگەرانی ئەوان لەسەر پرسی ئەمنی دەگرین. لە ھەمان کاتدا بەمەبەستی تەواوکردنی نەخشە رێگای منبج کار لەگەڵ ئەوا دەکەین".
مانینگ لە کۆنگرەی ھەفتانەی خۆی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا بەھۆی دەستگیرکردنی قەشەیەکی ئەمریکی ئاندرێو کرایگ بە تۆمەتی سیخوری و ئەنجامدانی تاوان بە ناوی پەکەکە و فەتۆ، کاریگەری لەسەر نەخشە رێگای منبج دەبێ یاخود نا، مانینگ گوتی: "تورکیا وەک ھاوپەیمانی ئێمە لە ناتۆ، بە توندی پابەندی پەیوەندییە سەربازییەکانمانین".
مانینگ سەردانی فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی ناتۆ و ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، کورتیس سکاپارۆتی بۆ ئەنقەرە بە بیر رۆژنامەنووسانی ھێنایەوە و گوتی: "تورکیا ھاوپەیمانێکی نزیکە لە ئێمە و رێز لە نیگەرانی ئەوان لەسەر پرسی ئەمنی دەگرین. لە ھەمان کاتدا بەمەبەستی تەواوکردنی نەخشە رێگای منبچ کار لەگەڵ ئەوا دەکەین".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، رۆب مانینگ راشیگەیاند کە بەمەبەستی ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش لە نێوان ئەمریکا و تورکیا لە منبچ ئامادەکارییەکان بەردەوامە. گوتیشی: "رێکخستنی کارەکان لەمبارەیەوە کاتی دەوێت. تا نەگەینە خاڵی پێویست نامەنەوێ بەھۆی دەورییەی ھاوبەشەوە پرسی ئەمنی بخەینە مەترسییەوە".
- نەخشەڕێگای منبج
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و ھاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ لە کۆبوونەوەی چواری حوزەیرانی رابردوودا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارۆچکەی منبج لەسەر نەخشە رێگایەک رێککەوتبوون.