Sangar Hamad Azeez
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
رووحانی لە گوتارێکیدا لە تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ئاماژەی بەوەکرد کە لەکاتێک گەمارۆکان درێژەیان هەبێت ئەوا ئەنجامدانی رێککەوتن هیچ مانایەکی نابێت.
ناوبراو رایگەیاند: " سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کە دەڵێت بەبێ مەرج ئامادەی گفتوگۆن، ئامانجی بەدەستهێنانی دەنگە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا و تێکدانی رەوشی ئێرانە".
سەرکۆماری ئێران گوتیشی: " لەکاتێکدا گەمارۆکان بەردەوام بن رێککەوتن هیچ مانەیەکی نییە. مەرجی ئێمە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن ئەوەیە کە بەرامبەر راستگۆ بێت و بەڵێنەکانی بباتە سەر جگە لەوە هیچ مەرجێکی دیکەمان نییە ".
رووحانی جەختی کردەوە لەوەی کە ئێران هەموو کات پێداگیری لە ئەنجامدانی رێککەوتن کردۆتەوە و نموونەشی بە دواین رێککەوتن هێنایەوە و گوتیشی: "هاوپەیمانەکانمان لە ئەورووپا و وڵاتانی دیکە ئەوەی لە دەستیان هات کردیان بەڵام ئێمە چاوەروانی پشتگیریان لێ دەکەین".
سەبارەت بە دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی گەمارۆکان بۆسەر ئێران لە بەیانییەوە رووحانی گوتی: " گەمارۆی راستی سێ مانگی دیکە دەستپێدەکات. ئەورووپا، چین و رووسیا بەڵێنی ئەوەیان پێداوین کە پشتگیریمان بکەن و نەیەڵن گەمارۆکان کاریگەریان هەبێت. لەم هەلومەرجە وڵاتانی ئاسیاش بۆ ئێمە زۆر گرنگە بەڵام هیچ رێگرییەک نییە لەوەی کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەورووپا بەهێز نەکەین".