Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
27 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی توركیا له رێككه‌وتنی ئیدلب رایگەیاند "ملیۆنەها كه‌س ده‌كوژران و ئه‌وه‌ش ده‌بووه شه‌رمه‌زاری. با ئاماژه به‌وه بكه‌م: توركیا زۆر هاوكاری كرد. توركیا زۆر باشه. توركیا زۆر هاوكارمان بوو له باره‌ی هه‌موو ئه‌و دۆخه‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ كه له چوارچێوه‌ی 73ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی فراوانی ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ری كۆمه‌ڵكوژی ئیدلبی له رۆژنامه‌نووسێكه‌وه بیستووه، پاشان له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا هه‌واڵێكی فراوانی له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه خوێندووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باسی له‌وه كرد كه له‌سه‌ر ئه‌وه فه‌رمانی به وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایك پۆمپیۆ و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، جۆن بۆڵتن داوه رێگری بكه‌ن له كۆشتنی ملیۆنەها كه‌س له لایه‌ن رژێمی سووریاوه به پشتیوانی ئێران و رووسیا.
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی روونكردنه‌وه‌ی داوه له‌و باره‌یه‌وه و گوتی: "گوتم رێگه به‌وه مه‌ده‌ن. ئه‌وه به‌و واتایه نایه‌ت كه ئه‌وان له‌وێ ئۆپه‌راسیۆن نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌باره‌ی تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی به تیرۆریست ده‌بینرین ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام گوتم ملیۆنەها كه‌س مه‌كوژن، راگیرا و بینیشتان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌یش كرد خۆشحاڵه به‌وه‌ی ئێران و رژێم له ئیدلب "كۆمه‌ڵكوژی ناكه‌ن" و گوتی: "ملیۆنەها كه‌س ده‌كوژران و ئه‌وه‌ش ده‌بووه شه‌رمه‌زاری. با ئاماژه به‌وه بكه‌م: توركیا زۆر هاوكاری كرد. توركیا زۆر باشه. توركیا زۆر هاوكارمان بوو له باره‌ی هه‌موو ئه‌و دۆخه‌وه".