Muhammed Bilal Kenasari,İslam Doğru,Mohammed Baqi Hussein
27 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كۆبووه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو لە بارەگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پێشتر رایگه‌یاندبوو كه ئامانجیان له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی سۆچی-یه له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌كاتێكدا سه‌رباز و هه‌واڵگریی توركیا له مه‌یدانه‌كه‌دا به‌رده‌وامن له ئەرکەکانیان، سه‌ركۆماریش سه‌ركردایه‌تییه‌كی نیشانداوه و له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئیدلبه‌وه گوتی: "ئه‌مه رێككه‌وتنێكه كه هه‌ر سێ وڵات پشتگیری و خاوه‌ندارێتیی لێده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌ڕاستیدا دواین هه‌له بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا. پێویسته ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین. پێویسته به‌سوود وه‌رگرتن له‌م هه‌له، رژێم و ئۆپۆزسیۆن كۆبكه‌ینه‌وه و قۆناغی سیاسی خێراتر بكه‌ین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌م جۆره درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا:
"گرنگترین هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌ش كه له قۆناغی ئاینده‌دا بیگرینه‌به‌ر، پێكهێنانی كۆمیسیۆنی ده‌ستووره. پێشتر لیسته‌كان پێشكه‌شكراوه و له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و لە لایەن رژێمه‌وه. ئه‌مجاره‌ش كه‌سانێكی له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه تیادادهبێت. ئه‌مڕۆ بۆچوونی خۆمان له‌باره‌ی پێكهێنانی كۆمیسیۆنی ده‌ستووره‌وه خسته‌ڕوو".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه له‌وباره‌وه هه‌رسێ وڵات پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و گوتی: "ئیدی پێویسته قه‌یرانی سووریا به قۆناغێكی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری. له لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا، به‌ڵام قۆناغی سیاسی گرنگه. بێگومان پێویسته له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران به‌رده‌وامبین له كاره هاوبه‌شه‌كانمان".