سياسەت, جيهان

لێدوانی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، رایگەیاند کە ئیتر لە قۆناغی نوێدا دەیانەوێت پەیوەندی ھاوبەش دروست بکەن.

Ömer Tuğrul Çam  | 13.11.2020 - نوێکردنەوە : 16.11.2020
لێدوانی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، رایگەیاند کە ئیتر لە قۆناغی نوێدا دەیانەوێت پەیوەندی ھاوبەش دروست بکەن.

بۆرێل لە میانی دانیشتنێکدا کە لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئاشتی پاریس رێکخرابوو، وەڵامی پرسیاری پەیوەندیدار بە داھاتووی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا لە دوای ھەڵبژاردنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا کرد.

بۆرێل ئاماژەی بەوەشدا کە لە قۆناغی نوێدا دەیانەوێت پەیوەندییەکان "لە چوارچێوەی دامەزراوەیی" بەھێز بکەن و ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٥وە دیاریکراوە.

بۆرێل گوتیشی: "ھەردوو لایەنەکان ئەندامی ناتۆن و ئەوەندە بەس نییە بڵێن کە بەشێکە لە خانەوادەی رۆژئاوا. بەدەر لە پەیوەندی بوون بە یەک خانەوادە دەمانەوێت ھاوبەش بین. لە نێوان خانەوادەکاندا ھەمیشە یەک کەس سەرکردایەتی دەکات و ئەوانی دیکە لە دوای دێن. ئێمە ھاوبەشییەکمان دەوێت کە ئەرک و بەرپرسیارێتی ھەردوو لایەن جیاواز بێت".

بۆرێل ئاشکراشی کرد کە دەیانەوێت پەیوەستەیی ئەورووپا بە ئەمریکا کەم بکەنەوە و پەیوندییەکی بنیاتنەر بخەنەڕوو.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın