Dildar Baykan
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، کایلیگ ماکئینانی لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەکات یان نا گوتی: "من بیر لەوە دەکەمەوە کە ترەمپ بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی خۆی دەکات".
لە دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەم، بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان جۆ بایدن ھەڵبژاردنەکانی بردەوە و لە بەرامبەردا ناڕەزایی ئیدارەی ترەمپ لە ئەنجامەکان بەردەوامە.
کایلیگ ماکئینانی لە میانی بەشداریکردنی لە کەناڵی فۆکس بزنس لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەکات یان نا گوتی: "من بیر لەوە دەکەمەوە کە ترەمپ بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخوارندنی خۆی دەکات. لەبەر ئەوەی کە خۆی سوێندی یاسای دەخوات بۆیە پێویستە لەو شوێنە ئامادە بێت".
لەلایەکی دیکەش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا دەستاودەستی دەسەڵات بە شێوەی نەرم لەگەڵ تیمی بایدن دەکەن یان نا گوتبووی: "ئیدارەی ترەمپ بە شێوەیەکی نەرم دەستاودەستی دەسەڵات بۆ خولی دووەمی خۆی دەکات".