ته‌رابلوس - AA
خه‌لیفه حه‌فته‌ر كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، هێرشی بۆسه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا ده‌ست پێ كرد و دوای ١٤ مانگ تووشی شكست هات، به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی، به نێوه‌ندگیریی رووسیا په‌نای زیاتر بۆ سه‌ربازی كرێگرته ده‌بات له‌ڕێگه‌ی ده‌ستخستنی چه‌ته یاخییه‌كان، گرووپه میلیشیا چه‌كداره‌كان كه به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژیی تاوانبارن.
سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر له دوای هه‌وڵی كوده‌تا له ساڵی ٢٠١٤دا، سوودی له بۆشایی ده‌سه‌ڵات له لیبیا بینی. دوای ئهوەیش كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩دا، ناوچه‌كانی باشووری كۆنترۆڵ كرد، به پشتیوانیی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، ویستی ده‌ست به‌سه‌ر پایته‌ختیشدا بگرێت.
ناوچه‌ی ته‌رابلوس كه گرنگترین به‌شی لیبیایه، جگه له‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماتییه‌كان و داموده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی ده‌وڵه‌تی لێیه و ناوه‌ندی بازرگانیی و پایته‌ختی فه‌رمییه، هاوكات زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی لیبیا لە شارەکە نیشتەجێن.
له‌كاتێكدا كه لیبیا خۆی بۆ كۆنفرانسی سازانی نیشتمانیی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماده ده‌كرد و سه‌رجه‌م گرووپه‌كان پابه‌ند بوون به ئاگربه‌سته‌وه، حه‌فته‌ر له چواری نیسانی ٢٠١٩دا، له ساتێك‌دا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، په‌لاماری پایته‌ختی دا و وڵاتی په‌لكێشی نێو توندوتیژیی كرد.
حه‌فته‌ر ویستی به زه‌بری چه‌ك ببێته فه‌رمانڕه‌وای پایته‌خت و ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی حكوومه‌تی تەبایی نیشتمانیی كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێت، بسه‌نێت.
به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا ١٤ مانگ تێپه‌ڕیوه و له گه‌یشتن به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه به‌ڵێنی دابوو، "خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت" شكستی هێناوه، حه‌فته‌ر یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای لیبیا تووشی شكست هاتووه و بۆ ئه‌وه‌شی كه درێژه به جه‌نگ بدات، به‌رده‌وام پێویستی به سه‌رچاوه‌ی مرۆیی هه‌بووه.
ئه‌گه‌رچی خه‌لیفه حه‌فته‌ر هه‌وڵیداوه ناوی له‌و گرووپه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات بنێت "سوپای نیشتمانیی لیبیا" و وه‌ك سوپایه‌كی فه‌رمیی نیشانی بدات، به‌ڵام هێزی چه‌كداریی حه‌فته‌ر "كڕین" ده‌هێنێته‌وه یاد. ئه‌و له‌ڕێگه‌ی به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵات له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن، داهاتی نایاسایی، هاوكاریی دارایی ده‌ره‌كی و غه‌نیمه‌وه له هه‌وڵدایه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كۆیكردوونه‌ته‌وه، له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا بهێڵێته‌وه.
- هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی له سوودانه‌وه بۆ لیبیا ده‌چوون
حكوومه‌تی سوودان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا دێت زیاتر له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی باسی باسی شه‌ڕكه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له لیبیا ده‌كرێن، له ماوه‌ی دواییدا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجامدا و ئاشكرای كرد كه ١٢٢ سه‌ربازی كرێگرته‌ی ده‌ستگیركردووه كه به نیازبوون بچنه لیبیا.
هاوكات به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بڵاوببوویه‌وه كه كۆمپانیای Blackshield كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی ئه‌منییه و سه‌ربه ئیماراته، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پشتیوانه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر له لیبیا له رووی دارایی، سیاسیی و سه‌ربازییه‌وه، كۆمپانیاكه له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی له كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان له ئیمارات كارده‌كه‌ن، سوودانییهكانی بۆ كاركردن وه‌رگرتووه. دوای ئهوەیش كه سوودانییه‌كان براونه‌ته لیبیا و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌یش پلانی ئیماراتی بۆ دابینكردنی سه‌ربازی كرێگرته بۆ حه‌فته‌ر ئاشكراكردبوو. - ژماره‌ی سه‌ربازه به‌كرێگیراوه سوورییه‌كان كه له ریزی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه نێردراون له زیادبووندان.
زانیاری هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه رووسیا تاوی داوه به كاره‌كانی بۆ ناردنی سه‌ربازی به‌كرێگیراو بۆ لیبیا له‌و ناوچانه‌ی سووریاوه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، رووسیا كه له سووریا پشتیوانی له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات له لیبیا تاوی داوه به به‌هێزكردنی ریزه‌كانی حه‌فته‌ر به جه‌نگاوه‌رانی به‌كرێگیراوی نوێ كه له سووریاوه ده‌یانگوازێته‌وه.
رووسیا به‌رامبه‌ر مانگانه‌ی هەزار - هەزار و ٥٠٠ دۆلار بۆهه‌ر جه‌نگاوه‌رێك، ٣٠٠ جه‌نگاوه‌ری نوێی سووریای ره‌وانه‌ی لیبیا كرد كه زۆربه‌یان له ریزی میلیشیاكانی ''شه‌بیحه''ی سه‌ربه رژێمن له پارێزگای دێرازۆر نزیك سنوور لەگەڵ عێراق و گرووپه بیانییه‌كانی وه‌ك لیواكانی فاتیمییون، زهنهبییون و قودس-ن كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات.
له‌نێو ئه‌و جه‌نگاوه‌ره نوێیانه‌دا جه‌نگاوه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی و ئه‌فغانستانی هه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به میلیشیاكانی حه‌فته‌ره‌وه، سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كان ره‌وانه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا كران له پارێزگای لازقییه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شقی پێویست.
هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌و سه‌ربازه به‌كرێگیراوه نوێیانەی رووسیا ره‌وانه‌ی لیبیای كردوون لانیكه‌م هه‌شت ئه‌ندامی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هه‌ن كه پێشتر به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه دێرازۆر و په‌یوه‌ندییان كردووه به ریزی لیواكانی قودس-ه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێشووی داعش له قه‌زای دیبلان-ی گونده‌واری خۆرهه‌ڵاتی دێرازۆرن و نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیو له ریزی ئه‌و رێكخراوهدابوون.
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره بهكرێگیراوانهی تا ئێستا رووسیا له چه‌ندین پارێزگای سووریاوه ره‌وانه‌ی نێو ریزه‌كانی حه‌فته‌ری كردوون له لیبیا نزیكبووبێته‌وه له دوو هه‌زار.
پسپۆڕانی چاودێری گه‌شته ئاسمانییه‌كان، باسیان له‌وه كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا بۆیان ده‌ركه‌وتووه فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگر و بارهه‌ڵگره‌كانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی "Cham Wings" كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه خراوه‌ته لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه، له سووریاوه گه‌شتیان بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌فته‌ر كردووه له لیبیا و له فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازیه ئاسمانییه‌كاندا نیشتوونه‌ته‌وه.
- له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا هه‌زاران سه‌ربازی به‌كرێگیراوی سه‌ربه گرووپی واگنه‌ر هه‌ن
كۆمپانیای واگنه‌ر، گرووپێكه كه له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی به‌كرێگیراوه‌وه ده‌ستیوه‌رداوه‌ته لیبیا، به‌وه‌یش زۆرترین مشتومڕی زۆری دروستكردووه. گرووپه‌كه سه‌ربه یڤگینی پریگۆژین-ه كه به نزیكی له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ناسراوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاروباری خواردنی كۆشكی كرملین به‌ڕێوه‌ده‌بات به شێفهكه ناسراوه.
واگنه‌ر، به‌و پشتیوانییه‌ی له لكاندنی نایاسایی كریمیا ده‌یكات به خاكی رووسیاوه، به‌و پشتیوانییه‌ی پێشكه‌شی گرووپه جوداخوازه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیای ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و چالاكییه سه‌ربازییانه‌ی به‌رامبه‌ر پاره ده‌یكات له سووریا، ئۆكرانیا و وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌ناسرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی Bloomberg كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه و به پشت به‌ستن به راپۆرتی پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یكردووه، ئه‌ندامانی كۆمپانیای ئه‌منیی رووسی نزیك له كرملین واگنه‌ر، به‌رده‌وامن له پشتیوانیكردنی حه‌فته‌ر له لیبیا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه زیاتر له هه‌زار و ٢٠٠ سه‌ربازی به‌كرێگیراوی سه‌ربه واگنه‌ر، له ساڵی ٢٠١٨ه‌وه تا ئێستا له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌وانه‌یش ٣٩ كه‌سیان وه‌ك نیشانشكێن كار ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی رووسیا له لیبیا، له‌ڕێگای وه‌ك پێشكه‌شكردنی پشتیوانی ته‌كنیكی و به‌شداری راسته‌وخۆ له ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینیه‌كاندا پشتیوانی له حه‌فته‌ری كوده‌تاچی ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه دامه‌زراوه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای واگنه‌ره‌وه هه‌یه، كه‌مپینێكی میدیای پێشكه‌وتوو و گشتگیر به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆ دروستكردنی رای گشتیی له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌فته‌ر له لیبیا. به‌پێی پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چوارچێوه‌ی گه‌مارۆی چه‌كی سه‌ر لیبیا هه‌ڵمه ده‌روونییه‌كانیش به پێشێلكاریی ئه‌ژمار ده‌كرێن.
باس له‌وه ده‌كرێت كه سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ربه واگنه‌ر دوای ئه‌وه‌ی چوونه گۆڕەپانی شه‌ڕ له لیبیا، هاوسه‌نگی شه‌ڕه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌فته‌ر گۆڕیوه، به‌ڵام پاش ئه‌و شكسته‌ی میلیشیاكانی حه‌فته‌ر دووچاری بوون، سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ربه واگنه‌ر به چه‌كه قورس و زرێپۆشهكانیانهوه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له ده‌ورووبه‌ری ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حه‌فته‌ر كشاونه‌ته‌وه، وێنه‌ی كشانه‌وه‌شیان گیراوه كه چالاكی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منییه ده‌رده‌خات له لیبیادا.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌و دیمه‌نانه‌ی تۆماركردووه كه له‌كاتی كشانه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌فته‌ردا له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كان به زمانی رووسی شت نووسراوه ، كتێبی رووسی دۆزراوه‌ته‌وه كه جێیانهێشتووه و به‌رهه‌می دروستكراوی رووسیای لێبووه، ئه‌وانەیش پشتڕاستی بوونی واگنه‌ر ده‌كه‌نه‌وه له رووسیا.
دەزگای نیشتمانی نەوتی لیبیا کە تاکە بەرپرسی دەرهێنان، دابەشکردن و هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەیە، ماوەیەک بەر لە ئێستا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو سەربازە بەکرێگیراوەکانی سەر بە کۆمپانیای "Wagner"ی رووسی، دەستیان بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی شەرارە لە باشووری لیبیا گرتوە کە بەرهەمهێنانی نەوت تیایدا وەستاوە.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش دەزگای نیشتمانی نەوتی لیبیا هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە سەربازە بەکرێگیراوەکان چوونەتە بەندەری هەناردەکردنی نەوتی سیدرا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هەوڵیانداوە بەندەرەکە بکەنە ناوچەی سەربازی.
لەلایەکی دیکەیشەوە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا ناسراو بە "AFRICOM" گرتەی گواستنەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی لە رووسیاوە بۆ لیبیا بڵاوکردەوە، گرتەکان لەڕێی مانگی دەستکردەوە تۆمار کراون و واش پێشبینی دەکرێت فڕۆکە جەنگییەکان لەلایەن سەربازە بەکرێگیراوەکانەوە بەکاربهێندرێن.
باس لەوەیش دەکرێت هێزەکانی جەنجەوید کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە هەرێمی دارفور رۆژئاوای سوودان، لە ریزەکانی خەلیفە حەفتەر شەڕ دەکەن.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە بوونی ئەم میلیشیا چەکدارانە لە لیبیا بووەتە هۆی زیادبوونی چالاکییەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و چەک.
یەکێکی دیکەش لەو میلیشیایانەی لە ریزەکانی خەلیفە حەفتەر شەڕ دەکەن گرووپە مەدخەلییەکانن کە لەلایەن سعودیەوە پشتیوانی دەکرێن، بەتالیۆنی نیدا دیارترینی ئەم گرووپانەیە و لەلایەن مەحمود وەرفەلی-یەوە بەڕێوەدەبرێت کە بە -تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن دادگای دادی نێودەوڵەتییەوە دوو جار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
یەکێکی دیکەیش لەو تاوانانەی میلیشیاکانی حەفتەر ئەنجامیان داون دروستکردنی چەندین گۆڕی بەکۆمەڵە.
سوپای لیبیا دوابەداوی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تەرهونە لەناو نەخۆشخانەی شارەکە و چەند ناوچەیەکی دەورووبەری شارەکە سەدان تەرمیان دۆزییوەتەوە.
news_share_descriptionsubscription_contact

