Bayram Altuğ
07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
جنێڤ – AA
كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانی سووریا رایگه‌یاند به‌ڵگه‌ی پێویست هه‌ن كه ده‌یسه‌لمێنێت رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به كردنه ئامانجی بنكه‌كانی ته‌ندروستی و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له ده‌وروبه‌ری ئیدلب تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام داوه، هێزه ئاسمانییه‌كانی رووسیاش به به‌كارهێنانی بۆمبی هێشوویی و هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كارگه‌لێكی كردووه كه ده‌چنه خانه‌ی تاوانی جه‌نگ.
كۆمیسیۆنه‌كه راپۆرتی په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له پارێزگای ئیدلب و ده‌وروبه‌ری له رێكه‌وتی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩-حوزه‌یرانی ٢٠٢٠ كه له ٢٩ لاپه‌ڕه پێك هاتووه بڵاو كرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی ئیدلب كه هه‌ر خۆی "به‌هۆی جه‌نگه‌وه له په‌لوپۆ كه‌وتوون" و "مافه‌كانیان پێشێل كراوه" و "تاوانی جه‌نگیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه"، ئێستاش رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "منداڵان، ژنان و پیاوانی سووریا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره لایه‌نگره‌كانی حكوومه‌ت (رژێمی ئه‌سه‌د) له ٢٠١٩ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كرد بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ناوچانه‌ی ماونه‌ته‌وه دووچاری خه‌م و ئازاری له‌بننه‌هاتوو بوونه‌ته‌وه"، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆردوومانی بێشوماری رژێم و پشتیوانانی له ئاسمان و زه‌وییه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان، تاڵانكاری و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركردن به نموونه هێندراونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه له هه‌شت مانگی دواییدا ١٧ نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی، ١٤ قوتابخانه و نۆ بازاڕ كراونه‌ته ئامانج و هه‌روه‌ها ١٢ هێرشی دیكه‌یش كراونه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
كۆمیسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دراوه كه داوای له كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بكات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ته‌نها له ماوه‌یه‌كی كه‌می وه‌ك سێ مانگی رابردوودا له ئیدلب و ده‌وروبه‌ری زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
- جه‌خت كردنه‌وه له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا زۆر تاوانیان ئه‌نجام داوه به تاوانی جه‌نگیشه‌وه، تیایدا هاتووه:"حكوومه‌تی سووریا (رژێم) و هێزه ئاسمانییه‌كانی رووسیا، به‌مه‌به‌ستی دووباره ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه له خۆرئاوای ئیدلب و حه‌له‌ب، ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانیان له ئاسمان و وشكانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی زیادكردووه. ئه‌م هێرش و په‌لامارانه ژێرخانی سڤیل، گونده چۆڵكراوه‌كان، ناحیه‌كانی رووخاندووه و بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان ژن و پیاو و منداڵی سووریی".
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه، قوتابخانە، بازاڕ و ماڵ له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانیی و زهمینییهكاندا بێ ئه‌وه‌ی جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی دیكه‌دا له‌نێواندا بكرێت، خاپووركراون و ئه‌م شێوه‌یه له هێرش و په‌لامار و به‌كارهێنانی بۆمبی هێشوویی، ده‌چنه خانه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه.
جه‌خت لهوهشكراوهتهوه کە، هۆكاری گونجاو هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌رێگه‌ی به ئامانج گرتنی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان له ئیدلب و ده‌وروبه‌ری و كردنه ئامانجی پێكهاته سڤیله‌كان، تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه و رژێم به‌مه‌به‌ست و بێ هیچ جیاكارییه‌ك ناوچه سڤیلنشینهكان، قوتابخانە و ئه‌و شوێنانه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه له ژێر پارێزبه‌ندییدا بوون و هه‌زاران سڤیلی كوشتووه یان برینداركردووه.
- بۆمبه هێشووییهكانیش له راپۆرته‌كه‌دا باسكراون
له راپۆررتهكهدا باس لهوهشكراوه، هێزه ئاسمانییه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی رووسیا له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی هێشوویی و به ئامانجگرتنی پێکهاته سڤیله‌كان له ئاسمان و وشكانییه‌وه، كردهوهگهلێكیان ئه‌نجامداوه كه تاوانی جه‌نگ پێكده‌هێنن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هه‌یئه‌ی ته‌حریر شامیش، چالاكیگهلێكی ئه‌نجامداوه كه ره‌نگه تاوانی جه‌نگ پێكبهێنن.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا ورده‌كاریی په‌لاماره‌كانی سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل خراوه‌ته‌ڕوو، و ئاماژه به‌وه‌كراوه هاووڵاتییانی سڤیل له شارۆچكه‌كانی مه‌عره‌ت نو‌عمان و ئه‌ریحا له ئیدلب و عهتاریب و دار‌ت عزه له خۆرئاوای حه‌له‌ب، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستیان پێكرد و تا ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات به‌رده‌وام بوون، بێ هیچ جیاكارییه‌ك كراونه‌ته ئامانج.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه هێرش و په‌لاماره‌كان هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر قوتابخانە و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیی ده‌چنه چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه.
كۆمیسیۆنه‌كه راپۆرته‌كه‌ی له‌میانی ٤٤هه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه بڕیاره رۆژانی ١٤-١٥ی تهمووز له جنێڤی پایتەختی سویسرا ئه‌نجامبدرێت، پێشكه‌ش ده‌كات.