22 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2020
تەرابلوس - AA
میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر بە رۆکێت هێرشیانکردە سەر شاری تەرابلوس پایتەختی لیبیا.
ناوەندی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی گڕکانی توڕەیی کە لەلایەن حکوومەتی تەبایی نیشتیمانی لیبیاوە دژبە میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر بەڕێوەدەچێت لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر، رۆکێتێکیان ئاراستەی شاری تەرابلوس کردووە، رۆکێتەکە بەر خانوویەکی ناوچەی عەین زارا باشووری شاری تەرابلوس کەوتووە و بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دوو منداڵ کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، گوتەبێژ بەناوی میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر، ئەحمەد میسماری رایگەیاندبوو بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بە خۆشحاڵییەوە پێشنیازی ئیمارات و وڵاتانی ئەورووپا بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی پەسەند دەکەن، بەڵام تا ئێستا میلیشیاکان بەردەوامن لە پەلاماردانی تەرابلوس و هاووڵاتییانی مەدەنی.