Zana Natık Kerem
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
تەرابلوس ــ AA
سەرچاوە پزیشكییەكان لە لیبیا رایانگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ئەو هێرشە ئاسمانییەی كە كرایە سەر شاری درنە رۆژهەڵاتی لیبیا، بەرزبوویەوە و گەیشتە ٤٧ كەس.
شاری درنە تاكە شارە كە لە رۆژهەڵاتی لیبیا لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیایە بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفتەر.
بە پێی ئەو زانیارییانەی كە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە پزیشكییەكان لە نەخۆشخانەی هریش لە شاری درنە دەستی كەوتووە، بە پێی دوایین ئامار، ژمارەی قوربانیانی ئەو هێرشە ئاسمانییە كە لە لایەن ژمارەیەك فڕۆكەی نەناسراو كرایە سەر شاری درنە، گەیشتووەتە ١٧ كوژراو و ٣٠ی بریندار.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكە رانەگەیاندووە.