AA
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
تەرابلوس ــ AA
هێزی دەریاوانیی لیبیا سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی راگەیاند كە هێزەكانیان، ١٠٨ كۆچبەری نایاساییان لە كەناراوەكانی رۆژئاوای شاری تەرابلوس پایتەختی ئەو وڵاتە لە خنكان رزگاركردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی هێزی دەریاوانیی سەربە حكوومەتی تەبایی كە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدانراوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ١٠٨ كۆچبەرە نایاساییە لەنێو پەلەمێكی چووپدابوون و بە دووری ١٧ میل لە كەناراوەكانی باکووری شاری سبراتە رۆژئاوای شاری تەرابلوس لە لایەن هێزەكانیانەوە لە خنكان رزگاركراون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو كۆچبەرە نایاساییانە هەڵگرەی رەگەزنامەی ١٨ وڵاتن كە سێزدەیان ئافرەتن و حەوتی دیكەشیان منداڵن.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیشكراوە كە كۆچبەرە نایاساییەكان دوای ئەوەی یارمەتی مرۆیی و پزیشكیان پێشكەشكرا، رادەستی هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی كراون لە شاری تەرابلوس.