18 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2020
تەرابلوس - AA
سەرچاوەیەكی سەربازی رایگەیاند کە هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لییبا ، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری تەرهونە باشووری تەرابلوس-یان دەستپێكردووە.
ئەو سەرچاوەیە کە لە ریزی هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لییبا ئەرک جێبەجێ دەکات لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد کە هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری تەرهونە باشووری تەرابلوس-یان دەستپێكردووە کە ناوەندیی ئۆپەراسیۆنەکانی میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەرە لە ناوچەکدا".
ئاشکراشیکرد کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لییبا لە چەند میحوەرێکەوە پێشڕەویی باشیان کردووە بە تایبەتیش لە ناوچەی قەرەبەولی رۆژهەڵاتی تەرابلوس.
ئەمەش لە کاتێکدا، پێشتر هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لییبا لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلوولی ئاشتی"دا، هەشت شاریان لە رۆژئاوای تەرابلوس لەژێر دەسەڵاتی میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر دەرهێناو و كۆنترۆڵیان كرد، لەنێویاندا هەردوو شاری سبراتە و سۆرمان.