Ashoor Jokdar
19 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2020
نیویۆرك ــ AA
كاربەدەستانی ئەمریكا لە هەردوو ویلایەتی تێنێسی و تێكساس رایانگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە، جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ژمارەیەك زیندانیكراو، دواخراوە.
دوێنێ شەممە، میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردبوویەوە، دادگای باڵای ویلایەتی تێنێسی لەسێدارەدانی زیندانیكراوێك بەناوی ئۆسكار سمیس-ی دواخستووە كە بڕیاربوو لەچواری حوزەیرانی داهاتوودا لەسێدارە بدرێت.
هاوكات دادگای باڵای ویلایەتی تێكساس لەسێدارەدانی پێنج زیندانیكراوی بۆ كاتێكی نادیار داخستووە.
چاوەڕوان دەكرێت هەردوو ویلایەتی میزوری و ئۆھایۆ هەمان هەنگاو بگرنەبەر و سزای لەسێدارەدان بەسەر ژمارەیەک زیندانیكراواندا، دوابخەن.