05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
تەرابلوس - AA
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا رایگەیاند کە هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی بنکەی وەتییە رۆژئاوای تەرابلوس کە لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر دایە، دەست پێکردەوە.
ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەستی پێکراوە، ئەوەیش داوای ماوەی چەند رۆژێک بوو بنکەی وەتییە لەلایەن هێزەکانیانەوە گەمارۆ درابوو.
ئاشکراشی کرد کە لەئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نزیک بنکەکە لەنێوان هێزەکانی هێزەکانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی و میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر روودەدات و گوتی:
"بنکەی وەتییە بە ئاسانی کۆنترۆڵ دەکرێت، چونکە چەکدارێکی کەمی میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر لە بنکەکەدا ماون و زۆربەیان لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، پاشەکشەیان کردووە".
پێشتر گوتەبێژی هێزەکانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی، محەمەد قنونو رایگەیاندبوو کە بنکەی وەتییە، مەترسیدارترین بنکەی ئاسمانییە کە میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر لە هێرشەکانیان بۆسەر تەرابلوس بەکاری دەهێنن.
دوێنێ دووشەممە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پێشھاتەکانی لیبیا رایگەیاندبوو "ئینشائەڵڵا بەم نزیکانە ھەواڵی مژدەبەخشمان لە لیبیاوە پێ دەگات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کردبوو، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی دەسەڵاتیی شەرعیی لیبیا و گوتی: "پێداگرین لەسەر ئەوەی کە پشتیوانی لە دەسەڵاتی شەرعیی لیبیا بکەین و دووبارە ناوچەکە بکەینەوە شوێنی ئاشتیی".