Aydoğan Kalabalık
05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
تەڕابلوس - AA
سوپاى ليبيا، بنكەى ئاسمانيى وەتييەى لە باشوورى رۆژهەڵاتى تەڕابلوسى بە تەواوى گەمارۆداوە و لە چالاكى خستووە.
گوتەبێژى فەرمى ئۆپەراسيۆنى گڕكانى توڕەيى سەر بە حكومەتى ليبيا موستەفا ئەلمەجعى، لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "سوپاى ليبيا لە هەر چوارلاوە گەمارۆى سەربازگەكەى داوە و هەڕەشەكانى نەهێشتووە."
مەجعى، ئاماژەى بەوەكرد كە پێشهاتەى گەورەيان بەدەستهێناوە لەو ئۆپەراسيۆنەى كە لە بەرەبەيانى ئەمڕۆوە دەستيان پێكردووە بۆ ئازادكردنى بنكەكە كە لەژێر دەستى ميليشياكانى خەليفە حەفتەر دایە و گوتى: " ئۆپەراسيۆنەكە وەك ئەوەى پلانى بۆدانرابوو بەڕێوەدەچێت."
مەجعى، ئەوەشى راگەياند کە چەند سەربازێکیان بەهۆی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانى ئيمارات كە لە بنكەى ئاسمانى ئەلجەفرەوە هەڵدەستن، گیانی لەدەستداوە.