Ata Ufuk Şeker,Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
بڕۆكسل - AA
رۆژه‌ڤی لووتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه بڕیاره سبه‌ینێ به به‌شداریی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، بریتی ده‌بێت له جێهێشتنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه.
لووتكه‌كه كه سبه‌ینێ له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆده‌كاته‌وه.
بڕیاره له میانی لووتكه‌كه‌دا كه له كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانی برێگزیت كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه له نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتییه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له لووتكه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، واژوو له‌سه‌ر "رێككه‌وتننامه‌ی جیابوونه‌وه" بكه‌ن كه ٥٨٥ لاپه‌ڕه‌یه و "راگه‌یه‌نراوی سیاسیی" كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتییه‌كه له داهاتوودا دیارییده‌كات، په‌سه‌ند بكه‌ن.
به‌ریتانیا له ٢٩ی ئاداری ٢٠١٩دا به فه‌رمیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جێده‌هێڵێت.