Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
مۆسكۆ – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا گرته‌ی ڤیدیۆیی تێستی فڕینی فڕۆكه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌می جۆری Su-57 كه له قۆناغی تێستدایه له سووریا، له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له تواناكانی ئه‌م فڕۆكه‌یه تێست كراوه و له كاتی فڕین‌دا كۆنتڕۆڵی كاركردنی هه‌موو سیسته‌مه‌كانی به سیسته‌می چه‌ك و زانیاری ژیری و توانای فڕینیشیهوه كراوه. هه‌روه‌ها تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه زیاتر له ١٠ جار فڕینیان له سووریا ئه‌نجام داوه.
به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه نه‌كراوه كه تێستی ئه‌م دوو فڕۆكه‌یه له چ ناوچه‌یه‌كی سووریا و له چ رێككه‌وتێك ئه‌نجام دراوه.
Su-57 كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی سیخۆی رووسییه‌وه نه‌خشه‌ی كێشراوه به‌هۆی نهدیترانیهوه خزمه‌ت به سوپای رووسیا ده‌كات له رووی ته‌كنه‌لۆژیای "فڕۆكه‌ی خه‌یاڵییه‌وه".
Su-57 كه خاوه‌نی شه‌ش فڕۆكه‌ی پێشه‌نگه یه‌كه‌م تێستی له ساڵی ٢٠١٠ ئه‌نجام دا.