Muhammet Nazım Taşcı
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2022
ئیسلام‌ئاباد - AA
به‌هۆی پڕبوونی كانێكی خه‌ڵووز له ئاوی لافاو له شاری تاتتا سه‌ربه پارێزگای سیند له پاكستان، ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
كانه‌كه‌ی گوندی ژیمپیر سه‌ربه تاتتا، له‌رێگه‌ی ئامێری هه‌ڵمژینه‌وه له‌و ئاوه خاڵی كرایه‌وه كه پڕی كردبوویه‌وه و دواتر ته‌رمی كرێكاره‌كان، دوای كارێكی سه‌خت ده‌رهێنرایه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بارانی وه‌رزیی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه. لافاوه‌كان كه له ئه‌نجامی بارانی به‌لێزمه درووست بوون، ئه‌و كانهیان پڕكردبوویهوه كاتێك كرێكاره‌كانی تێدا بووه.
رۆژی ٥ی تهمووز ده‌ست به‌كاره‌كانی رزگاركردنی كرێكاره‌كان كرابوو.