Nuri Aydın
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاریدا به‌وه‌ی كه یۆنان مادده‌كانی دووه‌م و سێیه‌می به‌ڵێننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپای پێشێل كردووه، ئه‌وه‌ش له‌میانی ئه‌و سكاڵایه‌دا كه سه‌باره‌ت به رووداوی خنكانی ١١ كه‌س له ده‌ریای ئیجه‌دا كه ژماره‌یه‌كیان مناڵ بوون له ئه‌نجامی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن دادگاكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاریداوه كه هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنان پێشێلی مافی ژیانی كۆچبه‌ران و یاساغی مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه و سووكایهتیئامێزی كردووه.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه له رووداوه‌كه كراوه، ئه‌وه ئاشكرا بووه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان زمانی كۆچبه‌ره‌كانیان نه‌زانیوه، ئه‌و ئیفادانه‌ی وه‌رگیراون و ئه‌وانه‌ی تۆماركراون یه‌كناگرنه‌وه.
دادگا ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان كردووه كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنان هێله‌كی رزگارییان نه‌داوه‌ته كۆچبه‌ران، به‌له‌مێكی گه‌وره‌تریان له‌وه‌ی كه تێیدا بوون، بانگ نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رزگاریان بكه‌ن و رووداوه‌كه‌ش دره‌نگتر به كاربه‌ده‌ستان گه‌یه‌ندراوه.
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ئاشكرایكردووه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له ژیاندا ماون ناچار كراون له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا و له‌شوێنێكی كراوه‌دا خۆیان رووت بكه‌نه‌وه و مافی مامه‌ڵه‌كردنی مرۆییانه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران پێشێل كراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دادگا بڕیاری له‌وه‌ش داوه كه، پێشێلی یاساغی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ژیاندا ماون كراوه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندراونه‌ته وشكانی.
هاوكات دادگا به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه له رووداوه‌كه‌دا، بڕیاریدا كاربه‌ده‌ستانی یۆنان بڕی ٣٣٠ هه‌زار یورۆ قه‌ره‌بوو بده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له نێو بڕیاره‌كه‌ی دادگادان، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٤دا، به‌ره‌نگاری به‌له‌مێك بوونه‌ته‌وه كه كۆچبه‌ری ئه‌فغانی، سووریی و فه‌ڵه‌ستینی تێدابوون.
به‌پێی ئیفاده‌كان باس له‌وه كراوه، كاربه‌ده‌ستانی یۆنان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه به‌له‌مه‌كه له ئه‌نجامی جووڵه‌ی كۆچبه‌ره‌كان ژێرئاو كه‌وتووه، به‌ڵام كۆچبه‌رێك كه شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه‌یه، باسی له‌وه كردووه، ئه‌و به‌له‌مه‌ی كه بهلهمهكهیانی راكێشاوه خێرایی زۆر بووه، گوریسی راكێشانه‌كه كورت بووه و به‌له‌مه‌كه‌یان له ئه‌نجامی پچڕاندنی گوریسه‌كه له‌لایه‌ن هێزه یۆنانییه‌كانه‌وه، نقومبووه.