Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
له‌نده‌ن - AA
له له‌نده‌ن رێكاری ئه‌منیی له مزگه‌وتێك گیرایه به‌ر دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌كدارێك هه‌وڵیدا بچێته نێو مزگه‌وته‌كه‌وه.
پۆلیسی له‌نده‌ن ئاشكرایكرد كاتژمێر ٢٢:٤٥ی شه‌وی رابردوو هه‌واڵی ئه‌وه‌یان دراوه‌تێ كه چه‌كدارێك هه‌وڵیداوه بچێته نێو مزگه‌وتی سێڤن كینگز له ناوچه‌ی ئیلفۆردی شاره‌كه.
میدیای خۆجێیی له‌نده‌ن بڵاویكرده‌وه نوێژخوێنان رێگه‌یان له‌و چه‌كداره ده‌مامكداره گرتووه بچێته نێو مزگه‌وته‌كه‌وه و له‌و كاته‌شدا ده‌ستڕێژێكی گوللە بیستراوه.
ئاماژه بهوهشدهكرێت رووداوه‌كه له‌كاتی نوێژی ته‌راویحدا بووه و دوای رووداوه‌كه‌ش له مزگه‌وته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و پۆلیسه چه‌كدارانه‌ی بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه‌كراون، رێكاری ئه‌منیی گیراوه‌ته‌به‌ر.
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی له‌نده‌نه‌وه شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "له‌قۆناغی ئێستادا مه‌زه‌نده ده‌كرێت چه‌كه‌كه ده‌مانچه بووبێت. هیچ برینداربوون یان زیانێكی ماددیی نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. رووداوه‌كه له‌چوارچێوه‌ی تیرۆردا هه‌ڵناسه‌نگێنرێت".
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه كه كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه هه‌ڵاتووه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و هێزه‌كانی پۆلیس له ناوچه‌كه ده‌مێننه‌وه.