Yusuf Özcan,Rewa Mahmood Hasan,Ramal Abdullah Mahmood
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
پاریس-AA
سەرکۆماری فەڕەنسا ئێمانوێل ماکرۆن رایگەیاند: "پێویستیمان بە ئەورووپایەکی بەهێزتر، دیموکرات تر، سەروەرترو کاریگەرتر هەیە. ئەورووپایەکی سەروەرمان دەوێت کە بەرامبەر تاکلایەنیانەی ئەمریکا، قەیرانی فرەلایەنە و بەرامبەر بڵند بوونی چین لەبوارە جیاجیاکاندا، خۆی بپارێزت".
ماکرۆن دوای بەشداری کردنی لە لووتکەی نافەرمی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا کە لەشاری سیبیو-ی رۆمانیا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
سەرکۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا کە لە ٢٣-٢٦ ی ئایار بەڕێوەدەچێت بۆ داهاتووی ئەورووپا زۆر گرنگە و گوتی، "پێویستیمان بە ئەورووپایەکی بەهێزتر، دیموکرات تر، سەروەرتر و کاریگەرتر هەیە. ئەورووپایەکی سەروەرمان دەوێت کە بەرامبەر تاکلایەنیانەی ئەمریکا، قەیرانی فرەلایەنە و بەرامبەر بڵند بوونی چین لەبوارە جیاجیاکاندا، خۆی بپارێزت".
ماکرۆن ئاماژەی بەوەدا کە ئەورووپا پێویستە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەفریقا بەهێز بکات لەپێناو سیاسەتی ئەمنی و گۆڕانکاری ئاو و هەوادا.
ماكرۆن به پێویستی زانی ناوچه‌ی شنگن سه‌رله‌نوێ ڕێك بخرێته‌وه و دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاش جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان-كلود یانكهر به خێرایی دیاری بكرێت. گوتی: "لیستی پارتی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی (ڕاستڕه‌وی په‌ڕگیر) لیستی ویستی له‌ناوبردنی ئه‌ورووپایه. من نیشتیمانپه‌روه‌رێكی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ورووپیم، ئه‌وان نه‌ته‌وه‌په‌رست. وه‌ك ئه‌وه‌ی (سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا) فڕانسوا میتران ده‌یگوت نه‌ته‌وه‌په‌رستی شه‌ڕه".
ماكرۆن گوتیشی: "چین-ێكی به‌هێز و ئه‌مریكایه‌ك ده‌بینین كه هه‌وڵ ده‌دا تێڕوانینی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا به‌سه‌پێنێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌بێت ئێمه تێ‌بكۆشین بۆ فه‌ڕه‌نسا و ئهورووپایهكی به‌هێز".
ئیمانوێل ماكرۆن به پێویستیشی زانی پابه‌ند بن به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.